١٤ حوزەیران ٢٠١٦ - ١٣:٢٤
دوو مەرجی میستۆرا بۆ رۆێشتن بۆ ژینێڤ

لە حاڵێکدا کە بڕیارە جێگرانی نێردراوی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە سوریا دانووستانی تەکنیکی یان لەگەڵ لایەنە دژبەرەکان ئەنجام بدەن نەیارانی سوریا خەریکی بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەگەلێکن لە بروکسێل دا .

 به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  بە گێرانەوە لە رۆژنامەی واوە ناوچەیی ئەلشەرقولئەوسەت ، سەرچاوەکانی دیپلۆماتیکی رۆژئاوایی دەڵێن چاوەڕوانی هیچ ئاکامێکیان لە دانووستانەکانی تەکنیکی نیە کە بڕیارە جێگرانی ئیستفان دیمیستورا ، نێردراوی ڕیکخراوی نەتەوەکان بۆ سوریا لەگەڵ نوێنەرانی نزام و نەیاران ئەنجامی بدەن .

بە ووتەی سەرچاوەکان ئامانج لەئەنجامدانی ئەم دانووستانانە پڕکردنەوەی بۆشاییەکە کە لە ئەنجامی ڕاگیرانی پرۆسەی سیاسی بەدی هاتووە .

ئەم سەرچاوانە جەختیان کردووە گەڕانەوە بۆ ژینیڤ بۆ بەڕێوە بردنی خولی چوارەمی دانووستانەکان تا کاتێک کە ڕەوشەکە ئابەم شێوەیە درێژەی هەبێت و لایەنی ئەمریکایش دریژەی بدات بە هەڵس و کەوت لەگەڵ مەسەلەی سوریا بە تایبەت لە بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ دوو لایەنی ئێران و روسیا درێژە بدات ، گونجاو نییە . بە ووتەی سەرچاوەکان وا نایاتە بەر چاو دی میستۆرا ئامادەی بانگێشتنی هەمدیسان بێت بۆ ژینێڤ .

دیمیستۆرا تەنیا بە دوو مەرج ئامادەیە جارێکی تر لایەنەکانی سوری بکێشێنت بۆ ژینێڤ . مەرجی یەکەم کەم کردنەوەی جیددی تووند و تیژی و گەیاندنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بە گەمارۆ دراوان و مەرجی دوو هەم دەستڕاگەییشتن بەڕیککەوتن تەنانەت لە کەمترین ئاستی گونجاو لە نێوان نەیاران و نیزام لەبارەی ڕەوتی ڕاگواستنەوەی سیاسییە .

لەم سووچەوە دانووستانەکانی تەکنیکی کە بریارە جێگرانی دیمیستۆرا بەڕێوەی ببەن و ئامانجەکەشی ڕوون کردنەوەی خالە هاوبەشەکانە لە نێوان نەیاران و نیزام ، بێ ئاکام دەبێ .

لەلایەکی ترەوە هاوپەیمانی نەیارانی سوریا و شاندی هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەکان لە بروکسێل بە پشتگری یەکیەتی ئەوروپا خەریکی هەوڵدانن بۆ یەکپارچە کردنی ڕوانگەکانیان لە بارەی چارە سەری سیاسی و قۆناخی ڕاگواستنەوەی پێش لە دەست پێکرانی خولی نوێی دانووستانەکانن .